به هۆی گه‌وره‌كردنی بابه‌تی دزینی پرسیاره‌وه، سكاڵا له‌سه‌ر چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن تۆمار كراوه
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان(ئیبراھیم سمۆ)، رایگه‌یاند، ''ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، ئێمه له لیژنەی پەروەردە سەردانی وەزیری پەروەردەمان کرد و، له‌گه‌ڵیدا چه‌ند پرسێكمان خستنه ڕوو، لەوانەیش مووچەی ماموستایان و ئەزموونەکان.. هه‌روه‌ها باس لەوە کرا کە پێویستە لە دوای وەزارەتی پێشمەرگەوه مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پەرلەمان و وەزارەتی پەروەردە، ئەو داوایە به نووسراوێك ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن.''
(ئیبراھیم سمۆ) گوتیشی، ''ئەوانەی بە تۆمەتی دزینی پرسیاری ئەزموونەکان گیراون، لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیشدا داوامان کردووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن و ئەوانەی کە ئەو کارەیان کردووە پێویستە بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.''
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه كه: ''دزینی پرسیارەکان ھیچ کاریگەری لەسەر ئەزموونەکان نەبووە، لەبەر ئەوەی ئەو حاڵەتە تەنھا لە کوردستان نییە، بەڵکو بەھۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیاوه لێره‌وله‌وێ ھەر ڕوو دەدەن و لە زۆر وڵاتی دیکەش ڕووی داوه، کۆریا و یابان و جەزائیر و ئەمەریکا وه‌ك نموونه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانی وا كارێكیان كردووه، کەسانی نەفس نزمن و لای ئێمە مردوون.''
بێئه‌وه‌ی ناوی هیچ كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن ببات، (ئیبراھیم سمۆ) باسی لەوە کرد كه، راگەیاندن ئەو کارەی گەورە کرد؛ ڕاستییه‌كه‌ی کاریگەری خستە سەر باری دەروونیی قوتابیان، ئه‌گەرنا له ڕووی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدانی كۆی تاقیكردنه‌وه‌كان کاریگەریی نەبووە، جا بۆیە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەناڵانە تۆمار کراوە كه ڕۆڵیان له نیگه‌رانكردنی قوتابیاندا بینیوه.''
