ئه‌مڕۆ، گه‌شتەکانی بە ئاسماندا لە نێوان هه‌ولێر و ئیستا‌نبووڵ ئاسایی ده‌بێته‌وه
(ته‌لار فایق) به‌ڕێوه‌به‌ری فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "به‌هۆی رووداوه تیرۆریستیه‌كه‌ی فڕگه‌ی ئه‌تاتوركەوە له ئیستانبووڵی توركیا، گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ فڕگه‌كه وه‌ستابوون، بەڵام ئه‌مڕۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئیستا‌نبووڵ دەست پێ دەکەنەوە. هەڵەبتە ته‌نیا هێڵی توركیش ئێرلاین ماوه بکەوێتەوە کار، ئه‌ویش بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌ست به گه‌شته‌كانی بكاته‌وه، واته له‌مڕۆه ئاسمانەڕێی نێوان هه‌رێم و ئیستا‌نبووڵ ئاسایی بووەته‌وه و، هاووڵاتیان ده‌توانن گه‌شت بكه‌ن."
له‌باره‌ی چوونی فڕۆكه‌یه‌ك له هه‌رێمه‌وه بۆ فڕگه‌ی ئه‌تاتوورك له كاتی رووداوه‌كەدا، (ته‌لار فایق) گوتی، "ئه‌وه هەر دەنگۆیە، چونکە ڕاست نییە کە له كاتی ته‌قینه‌وه‌كانی فڕگه‌ی ئه‌تاتوورك فڕۆكه‌ی پڕ له سه‌رنشین له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشبێته ئیستا‌نبووڵ و گوایە چاره‌نووسیان دیار نەبێ، هەڵبەت له‌وكاته‌دا هیچ گه‌شتێكمان نه‌بووه، ڕاستییەکەی ئەوەیە کە گه‌شتێك هه‌بوو دواتر راگیرا و فڕۆكه‌كه نه‌فڕی."
KDP
