نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر پێشوازیی لە شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامی کرد.
لەو دیدارەدا باس لە دوا پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچەكە بەگشتی و سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، بەتایبەتی كراوە.
هاوکات هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە پەیوەندییە دێرین و مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران بپارێزرێن و ڕێگری لە هەر هەوڵێكی دروستكردنی ئاستەنگ لەو پەیوەندییانەدا بكرێت.
جەخت لەوەش كرایەوە كە پێویستە ئەو دیدارانە بەردەوامییان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانرێت لە داهاتوودا ڕێگری لەو جۆرە ڕووداوانە بكرێت و ڕێگە نەدرێت هیچ درزێك لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێراندا دروست بكرێت.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاتەكانی شەڕ لەدژی داعش و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوون.
باسنیوز
