ئەندام پەرلەمانێك نامەیەكی ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەكات.
ئەم كێشەو ئاریشەی تایفی و نەتەوەی و مەزهەبی ئایینیمان نیە، بەڵكۆ شانازی دەكەین بە پێكەوە ژیان لە نێوان ئایینەكان و نەتەوەو مەزهەبەكاندا، و ئەگەر جەنابتان پێش ساڵێك دەولەتی كوردیتان ڕاگەیاندبا ئەوا بۆ ئێمە باشتربوو،چونكە وەكو دیارە دەسەڵاتدارانی بەغداد تاکڕەوبوون لە دەسەڵات و سنووریان بەزاندووە لە ستەم و ستەمكاری و پێشێلكاری لە دەستوور و فرێدانی یاسا بە بەردیوارەوە.
كوا میزانیەی ساڵی 2014/2005؟ كوا مووچەی فەرمانبەران؟ كوا مافی پێشمەرگە؟ كوا ئەو چەكەی نێردراوە لەلایەن وڵاتەكانەوە بۆ پێشمەرگە؟ بۆینەتە بێگانە لە و وڵاتە بێگانەیە، ئێستا وای لێهاتووە تۆمەتبار دەكرێین لەو هەموو كێشانەی كە لە عێراقدا روودەدات (ئەگەر لەترسی لومە نەبێت دەیانگوت بارزانی هۆكاری بۆمەلەرزەیە) لەگەڵ ئەوەی كە هەموو كەس دەزانێت لەوەی كە پێشكەشی ئەوانت كردووە لە پاڵپشتی و هاوكاری و خوشەویستی بەڵام جێگای داخە هەموو ئەمانە لە گەڵ پەرەی هەوا رۆیشتن .
ئێستای كاتی راگەیاندنە،ئەمرۆ باشترە لە بەیانی، بارۆدۆخ لە گۆراندایە، داعش ئاوا دەبێت، و حەشدی شەعبی لە رێگادایە، كێشە ناوخۆیەكان بە كۆتا ناهێن, وڵاتە رۆژئاواییەكان هاوكرای سەربەخۆن، توركیا ئەمە لە بەرژەوەندی خۆی دەبینێت، ئێران هیچ هەوڵ و هێزێكی نیە تەنها لە رێ ی شەڕ كردن دژی نەیارەكانی لە رووی ئایدۆژلۆژاییی ئایینیەوە لە یەمەن و سووریا و عێراق و لوبنان و بەحرەین. ٍبۆیە ئێستا لە لێواری رووخانە بە هۆی كێشەی ئابووری لەگەڵ وڵاتی سعودیە و سەرەرای بوونی گرفتی ناوەخۆ كە خەریكە لاشەی كون دەكات.
گۆمانی تێدا نیە كە دروست كردنی وەڵاتێك مافی گەلە، بنەمای مافی چارەی خۆنووس (Self-determination) مافێكی سروشتی هەموو گەلێكە، بە گوێرەی بنەماكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، تەنانەت لە ڕەشنووسی عێراقدا رێگە بە سەربەخۆ بوون دەدات.چونكە لە رەشنووسی عێراقیدا هاتووە، رەشنووسی عێراقیدا گەرەنتی مانەوەی یەك پارچەی عێراقە، پێچەوانەی ئەم چەمكە، پابەند نەبوونی لایەنەكان بەم دەستوورە هۆكارێكە بۆ دابەش بوونی عێراق و جیابوونەوەی و ئەوە ئێستا لە عێراقدا روودەدات، كە بەردەوام دەستوور پێشێل دەكرێت بەشەو رۆژ و كەس باسی ناكات،باشترین بەڵگەش ماددەی 140 كە تایبەت بە كەركووك و ناوچەكانی تری كێشە لەسەر.كە لەساڵی 2007 دیاری كرابوو كە دوا كاتە بۆ جێ بەجێ كردنی و بەڵام ئێستا ئێمە لە ناوەراستی ساڵی 2016 ین كەچی ئەو ماددەش وەكۆ خۆی ماوەتەوە. بۆیە ئەم دەستوورە چ نرخێكی ماوە، ئینجا ئێستا هیچ پێكەوە كاركردنێك لەگەڵ ئەوانە نەماوە چونكە ئەوانە هیچ پابەند نەبوونە بە بەلێنەكانیان و بەردەوام خەریكی پلان بوون دژی بەرێزتان.كە بۆهاندانی گەل دژی جەنابتان بریاری برینی بوودجەیاندا دا.بەڵام ئەمە بەسەریاندا شكاوە چونكە گەلی كورد ئەم پلانە بۆگەنە دژی جەنابتان بە پلانێك لەقەلەم دەدەن بۆیە بوونە پاڵپشتی جەنابتان، گەلی كورد خۆراگرو ئارامگرە بۆیە دڵینام پاڵپشتی جەنابتانن لە راگەیاندنی دەولەتی كوردی.
د.عرفات كرم ستونی
