پەرلەمانتارێک: گهل بڕیار له چارهنووسی خۆی دهدا، به حزبان ناكرێ
(نەجیبە نەجیب) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "چوونی شاندەکەی یەکێتی و گۆڕان بۆ بەغدا، سەردانێکی حزبییە و، هەر بۆ ڕاگەیاندنەکانە؛ ئەگەرنا ھیچ کێشەیەکی نێوان ھەرێم و بەغدایان پێ چارەسەر ناکرێ. دەربارەی ھەرێمی کوردستانیش هیچ بڕیارێکیان پێ نادرێت."
(نەجیبە نەجیب) گوتیشی، گەلی کورد خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات؛ نە (مالیکی) و، نە حزبی دەعوە ئەو مافەیان نییە باس لە چارەنووسی گەلی کورد بکەن.
(نەجیب) ڕوونیشی کردەوە، ''لەئێستادا ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کرداری لە بەغدا جیا بووهتەوە و ھیچی لەگەڵ نەماوە، لە ڕووی سەربازی و ئابووری و ھەموو بوارهكانی دیکەشەوە، تەنھا بەشێوەیەکی زارەکی ماوین، بۆیە ناکرێت لەئێستادا جارێکی دیکە خۆمان بە عێراقهوه بلکێنینەوە و ببینەوە بەشێک لە عێراق کە ئەمە ھەرگیز قهبووڵ ناکرێت.''
