پەیەدە سوورە لەسەر باجوەرگرتنی لە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان
بەرپرسی سنووورگەی پیشابوور (شەوکەت بەربوھاری) ڕاگەیاند: "ماوەی چوار ڕۆژە بڕیار لە سەرۆکایەتی ھەرێم دەرچووە کە ڕێگە بە خەڵکی بدرێت کە مەروماڵاتیان ھەیە دەیانەوێت بینێرن بۆ باشوری کوردستان، بەڵام لەبەر ئەوەی پەیەدە سوورە لەسەر ئەوەی گومرگ لەو خەڵکە وەربگیرێت تاوەکو ئێستا ھیچ کەسێک نەیتوانیوە مەڕی خۆی دەرباز بکات و لەو دیوی سنوور گریریان خواردووە."
(شەوکەت بەربوھاری) گوتیشی: "لەبەر ئەوەی دەزانین ھەر خەڵکەکە زەرەرمەندە، بۆیە بڕیارمان داوە سبەی سنوورگوک بە ڕووی ئەو خەڵکەدا بکەینەوە؛ دیارە پەیەدە هەر سوورە لەسەر گومرگوەرگرتنەکە؛ بۆ ھەر سەر مەڕێک شەش دۆلار وەردەگرێت، کە ئەمەش زیانێکی زۆر لەو خەڵکە دەدات."
گوتیشی، ئەوان ھەر باسی مافی گەل دەکەن، ئەی ئەوە نییە ئێمە ڕێگەیان پێ دەدەین؟ ئەوان ئەوەتا بە زۆر پارە لە خەڵکی خۆیان وەردەگرن!
