کاروان ساڵح: "چوونی شاندە هاوبەشەکەی یەکێتی و گۆڕان بۆ بەغدا ڕێککەوتنەی نێوانیانی لەکەدار کرد"
چاودێری سیاسی (کاروان ساڵح) ڕاگەیاند: "چوونی شاندە ھاوبەشەکەی یەکێتی و گۆڕان بۆ بەغدا گرنگی ئەو ڕێککەوتنەی لەکەدار کرد؛ ڕێک بە تەڵەوە بوونە؛ چونکە ئەوان چوونە خانەی دژبەرەکانی ھەرێمی کوردستانەوە؛ ئینجا وڵاتانی ھەرێمی بێت یاخود نێوخۆیی کە دژایەتیی دەستکەوتەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن؛ بۆ نموونە ئەو (حەنان فەتلاوی)ـیە دژەکوردە دەستخۆشیی لێیان کردووە! جا ئەمە کاریگەرییەکی زۆر خراپی دەبێت لە ناو خەڵکی ھەرێمی کوردستاندا."
(کاروان ساڵح) گوتیشی، ئەو سەردانە سامی ڕێککەوتەکەیانی شکاند؛ دەستیان خستە بۆگەنەوە؛ وا کۆمەڵانی خەڵک بێز لەو کردارانە دەکەنەوە.
گوتیشی، ئەو کارە تەنھا بۆ ئەوەی دژایەتی لایەنێک بکەن لە ھەرێمی کوردستان؛ دەستیان خستە ناو دەستی دژمنی گەلی کورد؛ خەڵک چاک دەزانێ و، لێیانی قەبووڵ ناکەن.
