کادیرێکی یەکێتی: ئێوارە خوانەکەتان عافیهت نهبێ
ئیسماعیل شەمزینی، کادیری راگەیاندنی یەکێتی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رەخنەی لە ئێوارە خوانەکانی حزبەکەی لە ھەولێر گرتووە و رایگەیاندووە، ”لەم مانگی رەمەزانەدا، بە سەدان خێزانی شەھید و کادیری بارودۆخیان خراپە، بەڵام لە مەکتەبی سیاسی ئێوارە خوان جمەی دێت”.
ئەو کادیرەی یەکێتی زیاتر نوسیویەتی و دەڵێ، ”یەکێک پێم بڵێت چەند خەڵکی ھەژاری شاری ھەولێری تێدابوو، چەند پێشمەرگەی گەڕاوەی بەرەی جەنگی تێدابوو، چەند خێزانی شەھیدی کەم دەرامەتی تێدابوو، جگە لە کۆمەڵێک مەسئول و پیاوەکانیان“.
رۆژانەهەوال
