نهێنى كوشتنى ئه‌و ئافره‌ته چی بوو كه ئه‌مریكا به فڕۆكه‌ى تایبه‌ت كوشتى
دواى كۆتاییهاتنى جه‌نگى عێراق_كوه‌یت، له‌یلا عه‌تار، كه نیگاركێشێكى به‌ناوبانگى عێراق بوو، وێنه‌ى جۆرج بۆش_ى (باوك)، سه‌رۆكى ئه‌وكاتى ئه‌مریكاى له‌به‌رده‌م ده‌رگاى هووتێل ره‌شید درووستكرد، بۆ ئه‌وه‌ى میوانه‌كان له‌كاتى چوونه ژووره‌و ده‌رچووندا پێ بخه‌نه سه‌ر وێنه‌كه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئه‌و كاره‌ى نیگاركێشه‌كه، بووه مایه‌ی نیگه‌رانى ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌وكات قسه‌وباسى زۆر له‌سه‌ر كرا، گوتیشی :" له ئه‌نجام فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی بۆردوومانى ماڵه‌كه‌ى له‌یلا عه‌تارى له جاه‌ى ئه‌میرات له ناوچه‌ى مه‌نسوور له به‌غدا كرد و ده‌ستبه‌جێ خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى كوژران".
ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش بڵاوكرایه‌وه، گوایه مه‌به‌ستى بۆردوومانكردنه‌كه‌ى ئه‌مریكا، ماڵى ئه‌و نیگاركێشه نه‌بووه، به‌ڵكوو ویستوویانه فه‌رمانگه‌ى هه‌واڵگرى به‌غدا بۆردوومان بكه‌ن كه نزیك ماڵى له‌یلا عه‌تار بووه و له ئه‌نجامدا مووشه‌كێك به‌ر ماڵى ئافره‌ته نیگاركێشه‌كه كه‌وتووه و بووه هۆى كوژرانى خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى.
له‌یلا عه‌تار له ساڵى 1944 له شارى به‌غدا له‌دایكبووه و كۆلێژى هونه‌ره جوانه‌كانى به‌غداى ته‌واو كردووه، له 27ى حوزه‌یرانى 1993 له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا به مووشه‌كى فڕۆكه‌ى ئه‌مریكی، كوژرا.
باس‌نیوز
