بەرپرسێکی حدکا: ئێران ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەرمان دەکات

بەرپرسێکی حدکا: ئێران ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەرمان دەکات
بەرپرسێکی هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتیی کوردستانی ئێران (حدکا) ئاماژ بەوە دەکات، ئەوان گوێ بە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نادەن و لە خەباتی چەکداری و مەدەنیی خۆیان بەردەوام دەبن.

ڕۆستەم جەهانگیری، بەرپرسی ئەنجومەنی سەربازیی حدکا و ئەندامی دەفتەری سیاسیی ئەو حزبە، ڕایگەیاند: “فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەیان کردووە، گوایە تۆڵە دەکەنەوە، لە کاتێکدا ئێمە خەباتی سیاسی و ڕێکخستنی ئاراستەی بڕیاری سەربازی و سیاسی لەناوخۆی وڵاتی خۆمان ئیدامە پێ دەدەین، گوێ بە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نادەین و کاری خۆمان دەکەین”.

ئەو فەرماندەیەی حدکا ڕاشیگەیاند، دەبێت ئامادەکارییان هەبێت، چونکە: “ئێران لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی هێرشمان بکەنە سەر و بمانکوژن، کۆماری ئیسلامی کۆیلەی دەوێت، جگە لە خۆی کەسی دیکەی قبوڵ نییە، بۆیە بەرانبەر بە هەڕەشەکانی ئێران، دەستە وەستان ناوەستین و بەرگری لەخۆمان دەکەین".









باسنيوز
Top