رێکخراوەکانی مەدەنی، بە هەرێمکردنی کەرکووک رەت دەکەنەوە
ڕێباز یووسف، ڕێكخەری توڕی ڕێكخراوەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگۆی ئەوە هەیە پڕۆژەیەك بۆ بەهەرێمكردنی ئەو پارێزگای كەركووكە دانەبڕاوەی كوردستان بخرێتە ڕوو، ئەمڕۆ وەك ڕێكخراوەكان هەلوێستی خۆمان ڕاگەیاند و بە هەموو شێوەیەك بەهەرێمكردنی كەركووك ڕەت دەكەینەوە."
یووسف ئاماژەی دا، ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندارەكان ئاگادار دەكەینەوە، وەك ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دژی هەر پڕۆژەكین بۆ ئەوەی پارێزگای كەركووك بكرێتە هەرێم و هەموو ڕێكخراوەكانیش هاوهەڵوێستن لەو پرسەدا."
KDP
