پارتی چەند کەسێک بۆ پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای هەولێر دیاری دەکات
کەنعان خەیلانی، سەرۆکی لیستی زەرد لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند: “دوای جەژنی ڕەمەزان، دەست بە دیاریکردن و دەستنیشانکردنی ئەو کەسانە دەکرێت کە بۆ پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای هەولێر دادەنرێن، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییانە دەبێت کە پارتی دیموکراتیی کوردستان بڕیاری داوە لە سنووری پارێزگای هەولێردا بکرێت”.
خەیلانی ئەوەشی ڕوون کردەوە: “ژمارەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە دیاری نەکراوە کە بەرێوەبەرەکانیان دەگۆڕدرێت، بەڵام ئەوەندەی هەیە بەپێی توێژینەوە، لە چ شوێنێک پێویست بە گۆڕانکاری بکات، گۆڕانکاری دەکرێت". جەختیشی لەوە کردەوە کە مەکتەبی سیاسیی پارتی، بڕیار لەسەر دیاریکردنی ئەو کەسانە بۆ پۆستەکانیان دەدات.
باسنیوز
