سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی ئازادكردنی فەللوجەی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی ئازادكردنی فەللوجەی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد
ئەمڕۆ سێشەممە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوانیاندا، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی ئازادكردنی شاری فەللووجەی لە (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد و بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلانی عێراق كرد و خۆشحاڵیی خۆیشی بە شكستی تیرۆریستانی داعش لە شاری فەللوجە نیشان دا.

هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، هەردوولا جەختیان لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی كردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش.











KDP
Top