عادل موراد نییەت پاكی و پشتگیری خۆی بۆ شیعە دووبارە دەکاتەوە
ئێمە وێرای نیگەرانیمان لە تێکچوونی دۆخەکە ئاگاداری ئەو هێزەش ئەکەینەوە کە بەزووترین کات سنورەکانی باشور چۆڵ بکات و نەبنە هۆی تێکدانی ئەمنیەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو چیتر هاوڵاتیان کوردستان نەبنە قوربانی ، بەدەست هێنانی مافەکانیان لەڕێگای کوشتنی چەند سەربازێکی ئێرانەوە نابێت ، چونکە قەزێکە زۆ لەوە گەورەترە کە بە ڕووبە ڕوو بوونەوەی چەکداری حەل بکرێت ، باشترین ڕێگەچارە دانیشتنە لەسەر مێزی گفتوگۆ و دەست پێکردنی خەباتی مەدەنیە دوور لە توندوتیژی..
————————————————–
ئەو تاوەكوو ئێرە هەمووی راستە و كۆماری ئیسلامیش لە رێگای تۆپباران كردنی ناوچە سنوورییەكان گوشار بۆ سەر حكومەتی هەرێم دروستدەكات بۆ ئەوەی كە چالاكییەكانیان رابگرن، بەڵام دەتوانرێ چەند پرسیارێكی كورت ئاراستەتان بكرێ بۆ بەرچاوڕوونی هاولاتییانی كوردستان.
ئایا لە حكومەتی هەرێم تەنیا پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی لێیە؟چەند سالە كە هاتوهاواری هاولاتیانی سەر سنووری توركیا بە تایبەتی 500 گوندی سەر سنووری بادینان
لە پارێزگای دهۆك كە تاوەكوو ئێستا ئاوەدان نەكراونەتەوە نازانن كێی لێیە؟
كەی ئێوە بە جۆرێك لە جۆرەكان بوونی ئەوانەتان پرۆتستۆ كردووە؟ تەنانەت لە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان هەولی پشتگیری كردن و دروستكردنی حیزبی رەنگكراو بە سیاسەتی پ.ك.ك دروست كردووە هەر وەك ئەندامەكی سەركردایەتی یەكێتی بە ناوی حەیدەر شەشۆ لە ژێرپۆشی حەشدی شەعبی و پشتگیری یەكێتی تۆی دووبەرەكی لە ناو كوردانی شنگال دروستكردووە,ئەو كات كە تازە هێزەكانی پ ك ك بە فیتی دوژمنانی هەرێم دروستكران بیانویان ئەوە بوو كە پاش ئازادبوونی شنگال لەو ناوچانە دەكشێنەوە. نەك هەر نەكشانەوە تەنانەت زۆربەی هەرە زۆری دامودەزگاكانی شنگاڵیان داگیر كردووە و هەر چەندە كە بەڕێوەبەری ئیدارەو قائمقامییەتی شنگال داوای چۆڵكردنی دەكەن، بەڵام تاوەكوو ئێستا هەروەكوو خۆیانن..
كەی كوردەكانی رۆژهەڵات بە شێك لە باشوری كوردستانیان داگیركردووە و بە ناوی هەرێمێكی پاراستووی بە ناوی خۆیان “هەرێمی میدیا ” هەیان بووە ئێستا كە هاتوهاوارتان هەستاوە ئایا كاتی ئەوەش نەهاتووە داوا لە پ ك ك بكرێت بۆ ئەوەی كە چیتر فڕۆكەكانی توركیا بیانویان نەكەوێتە دەست بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بۆردومان نەكەن. ئایا لە بۆردومانی زارگەلی ، بوونی پ ك ك هۆكار نەبوو بۆ ئەوەی كە هاوولاتییانی كوردستان ببنە قوربانی سیاسەتە چەوتەكانی ئەو حیزبە کە بە قسەی کەس ناکەن و لەئەنجامی تاکڕەوی عینادی خۆیان گرفتیان بۆ کوردستان دروستکردووە..
رۆژانەهەوال
