وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی هەولێر دەکات

 وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی هەولێر دەکات
بڕیارە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی هەولێر بکات، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران، دوای ئەوەش سەردانی فێرگەی پڵنگەكانی زێرەڤانی دەکات کە راوێژکارە ئیتاڵییەکانی لێیە.

بڕیارە رۆژی سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2016، رۆبێرتا پێنۆتی، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی باشووری کوردستان بکات و بگاتە شاری هەولێر.

لەماوەی کەمتر لە دوو مانگ، ئەوە دووەم سەردانی وەزیری بەرگریی ئیتاڵیایە بۆ باشووری کوردستان، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە.

لە سەردانەکەشیدا بۆ هەولێر، رۆبێرتا پێنۆتی، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیران و پێشمەرگە دەکات و دەچێتە فێرگەی پڵنگەكانی زێرەڤانی کە راوێژکارە سەربازییە ئیتاڵییەکانی لێیە".








رووداو
Top