مالیکی: لەگەڵ ئەنجامدانی گشتپرسی و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نین

مالیکی: لەگەڵ ئەنجامدانی گشتپرسی و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نین

نووری مالیکی، سەرۆکی حیزبەی دەعوە سەبارەت بە ئەنجامدانی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئەو گشت پرسییە لە شوێنی خۆیدا نییە، هیوادارم گەلی کورد بەم ئاراستەیە نەڕوات ، بەهۆی سرووشتی ئەو دۆخەی کە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی تێیدایە".

نووری مالیکی گوتی: "ئەو هەنگاوە لە بەرژەوەندی گەلی کورد نابینم، بەرژەوەندی کوردستان لەمانەوەی دایە لەگەڵ عێراق، بەرژەوەندی عێراقیش لە مانەوەی کوردستان دایە، بەڵام ئەو هەنگاوە دەبێت لە ژێر رۆشنایی تەوافوق و دەستوور بێت".


لە بەشێکی قسەکانیدا نووری مالیکی گوتی: "پێویستە پابەندی ئەو یاسا و دەستوورەبین، کە پەیوەندی نێوان هەرێم و پارێزگاکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی رێکدەخات".

گوتیشی: "پێموایە ئەو ئاراستەیە پەلەی تێدا دەکرێت، هیوادارین سەرکردەکانی هەرێم هەنگاوی بۆ نەنێن، پێمانوایە گشتپرسی لە بەرژوەندی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستاندا نییە".

رۆژی دووشەممە 27-6-2016 شاندێکی ھاوبەشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە بەغدا سەردانی نووری مالیکیان کرد.

بەختیار شاوێس، ئەندامی شاندە ھاوبەشەکەی یەکێتی و گۆڕان رایگەیاند"ئەو کۆبوونەوانە بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی سیاسی نییە تەنیا بۆ خستنەڕووی نێوەڕۆکی رێککەوتنی سیاسی نێوان یەکێتی و گۆڕانە".




رووداو
Top