د.شەفیق قەزاز: کاتی ئەوەنییە بۆ ڕیفراندۆم چاوەڕوانی ڕەزامەندیی وڵاتان بکرێت

د.شەفیق قەزاز: کاتی ئەوەنییە بۆ ڕیفراندۆم چاوەڕوانی ڕەزامەندیی وڵاتان بکرێت
سیاسەتمەداری و وەرگێڕی تایبەتی مەلا مستەفا بارزانی، ڕێبەری شۆڕشەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان، باس لەبابەتی ڕیفراندۆم لە کوردستان دەکات و دەڵێت: “ئەمە شتێکە پەیوەندی بە گەلی کوردستانەوە هەیە و خەڵکی کوردستان بڕیاری لەسەر دەدات”.

د.شەفیق قەزاز، سیامەتداری دێرینی کورد ڕایگەیاند: “ئێمە خۆمان وامان کردووە کە دەبێت هەمیشە گوێڕایەڵی ئەمەریکا بین لە کۆنەوە واهاتووە، راستە هەڵکشان و داکشانی زۆرمان بینوە لەگەڵ ئیدارەی ئەمەریکا، بەڵام دەرئەنجام خۆمان وامان کردووە، هەرکاتێک جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا گوتبێتی دێمە هەرێمی کوردستان، ئێمە وامان زانیوە دێن ئامۆژگاریمان دەکات، کەچی وانەبووە، دێت پێمان دەڵێت دەبێت هەڵوێستی نەرمتان بەرانبەر بە بەغدا هەبێت”، چونکە مەبەستمانە یەکێتیی خاکی عێراق لەپێش هەموو شتێکەوە بێت و ئێمە سەیری ڕەوشی ئێوە دەکەین لەچاوی حکوومەتی عێراقەوە”.
جەختیشی لەوە کردەوە، ئەگەر بمانەوێت ئەمەریکا رازی بکەین، دەبێت بەقسەی ئەوان بکەین کە ئەو عێراق چۆن دەبینێت، وەک ئەوەی هەندێک لە سیاسەتمەداران وادەبینن کە ئەمەریکا سیاسەتی لەسەر کێشەی کورد نییە.

لەبارەی هەندێک بۆچوون کە ئاماژە بەوە دەکات ئەمەریکا پشتگیریی ڕیفراندۆم ناکات، د.شەفیق قەزاز دەڵێت: "ئەگەر ئێمە باوەڕمان بە خۆمان هەبێت، ئەوە پەیوەندی بە کەسەوە نییە، تەنیا ئیرادەی خەڵکی کوردستان نەبێت، چونکە ڕیفراندۆم دەتگەیەنەتە دەرئەنجام بۆ بریاری نەتەوەیی کە پەیوەندی بە هەموو تاکی کوردستانەوە هەیە، ئێمە نابێت چاومان لە بریاری هیچ لایەنێک و وڵاتێک بێت کە خێرمان پێ بکات و پشتگیریمان بکات بۆ ڕیفراندۆم، دەبێت ئەوە بڕیاری خۆمان بێت، چونکە ناکرێت چاوەڕوان بکەیت بزانیت کەی بۆ ئەوان دەست دەدات، پێمان بڵێن ڕیفراندۆم بکەن، چونکە رەنگە قەد بۆ ئەوان دەست نەدات، ئەوەتا ئەمەریکا بەفەرمی بەڕیفراندۆم رازی نابێت، چ جای ئەوەی کوردستان سەربەخۆ بێت؟".

شەفیق قەزاز ئەوەشی ڕوون کردەوە: “تائێستا ئێمە بەشێکین لە عێراق، بەڵام لەژێر پەیرەوێکی فیدرالی داین و دەبێت لەدواڕۆژ چارەسەری بکەین کە چەندە دەتوانین لەداهاتوودا بەرانبەر بە بەغدا قسە بکەین، تەحەدایان دەکەیت یان لەگەڵیان رێک دەکەویت بۆ ئەوەی قبوڵی ئەوە بکەن کە تۆ داوای دەکەیت؟ یان داوای جیابوونەوە دەکەیت؟ کە ئەمە جیاوازە لەگەڵ ویستی گەلی کوردستان، ئەوەتا ئیسڕائیل، لە ساڵی 1948 تەنانەت نەسەلمێنرابوو کە زەویشی هەیە، لە شوینێکدا خەباتیان دەکرد, خەڵک دەيگوت ئەمە زەوی عەرەبەکانە, بەڵام کە هاتە سەر سەربەخۆیي, وا ئامادەباشیيان بۆ کردبوو, یەکسەر ئەمەریکا پشتگیری کردن”.
ئەو سیاسەتمەدارەی کوردستان پێی وایە، نابێت لایەنەکان چاوەڕوانی ئەوە بن، وڵاتان دان بە سەربەخۆیی کوردستان بنێت وەک دەوڵەت، ئەمە دەبێت سەرەتا وەک ئەرزی واقیع بۆ وڵاتان بسەلمێنرێت، دواتر ئەوان خۆیان پشتیوانی دەکەن، بەڵام ئەو پرسەیە دەبێت کاری بۆ بکرێت. دەشڵێت: “ئیرادەرەکی بەهێزی پتەوی خەڵکی کوردستان بڕیار لەسەر ئەم پرسە دەدات کە ئەگەر ئەمە کرا، ئەوە هیچ ئاستەنگێک نامێنێت".



باسنیوز
Top