لایەنەکان ئامادە نین بچنە نێو ڕێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی

لایەنەکان ئامادە نین بچنە نێو ڕێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی
بزووتنەوەی گۆڕان‌ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەرگای هاوپەیمانی بە ڕووی لایەنەكانی تردا دەكەنەوە و ئامادەن بۆ بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵیان، بەڵام هیچ لایەنێک ناچێتە نێو ڕێککەوتنەکەیانەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 27\6\2016، ئیسماعیل نامیق، ئەندامی سەركردایەتیی هاوبەشی گۆڕان‌ و یەكێتی ڕای گەیاند، ئەوان دەرگای بەشداریكردن بۆ لایەنەكانی دیکەش دەكەنەوە و هەر لایەنێك بیەوێت، دەتوانێن بەشداری لەو هاوپەیمانییانە بكات كە گۆڕان‌ و یەكێتی بەنیازن پێکیبهێنن.

بەپێی زانیارییەکان، هەوڵەکەی گۆڕان و یەکێتی بۆ ڕازی کردنی لایەنەکانی کوردستان بۆ چوونە ناو ڕێککەوتنەکەوە سەرکەوتوو نەبووە و هیچ حزبێک ئامادە نەبووە بە فەرمی بچێتە ناو ڕێککەوتنەکەوە.

لەمبارەیەشەوە بەهار مەحموود، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕايگەیاند: “بەڵی هیچ حزبێک بە فەرمی نەچووەتە ناو ڕێکەوتنەکەوە، بەڵام ئەوانەی سەردانمان کردوون، پشتگیری و پشتیوانیی تەواویان دەربڕیوە”.









(باسنیوز)
Top