په‌یه‌ده دەیەوێ دەروازەی سیمالکا پەک بخات
شه‌وكه‌ت به‌ربوهاری بۆ کوردستان ٢٤ ڕاگەیاندووە کە، به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه هیچ گومرگێك له‌سه‌ر ئه‌و كاڵایانه نا‌بێت كه له‌و سنوورانه‌وه ده‌رباز ده‌بن، به‌ڵام ئێستا په‌یه‌ده له ڕۆژئاواوه داوای گومرگ ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، دوێنێ ده بارهه‌ڵگڕ به مه‌به‌ستی هێنانی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو ماڵات له ڕۆژئاوا، به به‌تاڵی گه‌ڕاونه‌ته‌وه باشووری كوردستان، چونكه په‌یه‌ده داوای گومرگی كردووه و بۆ دوو سه‌ر مه‌ڕ داوای بڕی (١٢) دۆلار ده‌كات.
به‌هۆی پێشێلكردنی ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ كردنه‌وه ئه‌و ده‌روازه سنوورییه، ئێستا هیچ جموجۆڵێك له‌و خاڵه سنوورییه‌وه نابینرێت.
پێشتر حه‌مید ده‌ربه‌رندی، به‌رپرسی دۆسیه‌ی ڕۆژئاوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌وان بڕیاری كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری سیمالكایان ده‌ركردووه و له‌مه‌ودوا به‌بێ هیچ مه‌رجێك و به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌سمی گومرگی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌ستپێده‌كات.
په‌یه‌ده دەیەوێ دەروازەی سیمالکا پەک بخات
KDP
