رێناس جانۆ: ئەگەر كێشەی هەولێر و بەغدا بە گۆڕان و یەكێتی چارەسەر دەكرێ، ئەی بۆ تاوەكو ئێستا چارەسەریان نەدەكرد

رێناس جانۆ: ئەگەر كێشەی هەولێر و بەغدا بە گۆڕان و یەكێتی چارەسەر دەكرێ، ئەی بۆ تاوەكو ئێستا چارەسەریان نەدەكرد
رێناس جانۆ پێیوایە هەوڵەكانی یەكێتی و گۆڕان لە بەغدا ئەنجامیان نابێت "فراكسیۆنی یەكێتی و گۆڕان ناوەندی بڕیاری كوردستان نین، تاوەكو لە بەغدا بەناوی كوردەوە قسە بكەن". بەڵام شوان داودی دەڵێت "پارتی كێشەی خۆیەتی و بۆی نییە بە ناوی كوردەوە قسە بكات، ئێمە بەشێكین لە دەوڵەتی عێراق و نابێ لە بەغدا دووربكەوینەوە".

هۆشیار عەبدوڵڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق باسی كاری داهاتووی فراكسیۆنەكەیان و یەكێتی لە بەغدا دەكات و دەڵێت "رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان پڕۆژەیەكی سیاسییە، ئیدی وەكو ئیئتیلافێك لە بەغدا مامەڵە دەكەین".

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كە حیزبەكەی 9 كورسییان لە پەرلەمانی عێراق هەیە، هەروەها دەڵێت "عەبادی تێگەیشتنی زۆری هەبوو بۆ رێككەوتنەكە و دەستخۆشی لێكردین و گوتی با كێشەكان چارەسەر بكەین، بۆیەش نوسخەیەكی رێككەوتنەكەمان دایە عەبادی".




رووداو
Top