بانە.. دوو ژن بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران

بانە.. دوو ژن بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران
لە ئەنجامی تێکەڵچوون لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران و خەڵکی بانە، دوو ژن بە ئۆتۆمبێلی سەربازیی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران.

ماڵپەڕی ڕۆژی کورد بڵاوی کردەوە بەپێی هەواڵی چەند سەرچاویەیەکی خۆجێی، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 2016 -6 -26 لە ئەنجامی ڕاونانی کاسبکاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری بانە، دوو ژنی سڤیل، گیانیان لەدەست داوە.

ئەو ڕووداوە کاتێک هاتووەتە ئارا کە هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە سێ‌ ڕێیانی "بۆیەن" ـی بانە بە ئۆتۆمبیل هەڵیان کوتاوەتە سەر چەند ئۆتۆمبێلێکی کاسبکاران و خەڵک لە بەرانبەر هێرشی هێزە ئەمنییەکان وەدەنگ هاتوون و لە ئەنجامدا تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاتووەتە ئاراوە.

هێزە سەربازییەکانی بەمەبستی بڵاوە پێکردن بە خەڵک بە ئۆتۆمبێلە وەناو خەڵک کەوتوون و لە ئاکامدا دووژن بە ناوەکانی فاتمە، هاوسەری فەرشید و گەرمیان، خێزانی حەمە هەڵۆ، کەوتوونەتە بەر ئۆتۆمبێلەکانی حکوومەتی ئێران و گیانیان لەدەست داوە.

سەچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە ئەو ڕووداوە بووەتە هۆی توڕەبوونی خەڵک و بەتایبەت بنەماڵەی کوژراوەکان و هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی حکوومەتی ئێران و یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانیان ئاگر داوە و یەکێک لە هێزەکانی بە سەختی بریندار بووە.



باسنیوز
Top