YNDK، پشتگیریی بۆ په‌یامی سەرۆک بارزانی سه‌باره‌ت به كۆده‌نگیی نیشتمانی بۆ راپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاگه‌یاند
ده‌قی په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK:
- جه‌ماوه‌ری وڵاتپارێزی كوردستان...
- حیزب و لایه‌نه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی كوردستان...
هه‌موو لایه‌ك د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه بارودۆخی سیاسی له‌ناوچه‌كه به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت و خه‌ریكه گۆڕانكاری گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دێته‌كایه‌وه، زلهێزان خه‌ریكه سه‌رله‌نوێ نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه داده‌ڕێژنه‌وه، بۆ ئێمه‌ش وه‌كو كورد كه‌زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه قوربانیی دابه‌شكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ین به‌پێی په‌یمانی سایكس پیكۆ، بۆیه كاتی خۆیه‌تی گه‌لی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌نگاو بنێت.
ئێمه له یەکێتیی نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK، بانگهێشتكردنه‌كه‌ی كاك مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ كۆده‌نگیی نیشتمانی له‌سه‌ر راپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌گرینگ ده‌زانین و، پێمانوایه كات دره‌نگیشه بۆ ئه‌و پرسه ده‌بوا له ساڵی(2003)ه‌وه گه‌لی كوردستان بریاری له چاره‌نووسی خۆی بدابایه و سەربەخۆیى خۆى رابگەیاندبووایە، پێویست ناكات ئه‌مجاره‌ش بكه‌وینه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رفه‌ت و ئاسۆیه‌كی روون له‌گه‌ڵ عێراق بۆ ژیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نه‌ماوه و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی خسته‌گه‌ڕ، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراقی ئاماده‌ی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان نیه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كوردستان.
له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆش كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، زۆر گرنگه كێشه و گرفته ناوخۆییه‌كان و ناكۆكی نێوان حیزبه‌كان نه‌كه‌ینه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و كۆبوونه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیی مێژوویی له سه‌رشانی هه‌موومانه کە ببینه فاكته‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر دیاریكردنی كاتی گشتپرسی بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسمان، ئه‌مڕۆ باشترین ده‌رفه‌ته بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به‌هۆی ئه‌و پێگه نێوده‌وڵه‌تییه به‌رزه‌ی باشووری كوردستان پێی گه‌یشتووه، به‌تایبه‌ت ئێستا کەوا پێشمه‌رگه له‌جیاتی هه‌موو ده‌وڵه‌تان شه‌ڕی داعش ده‌كات و بووه‌ته پارێزه‌ری كه‌ڕامه‌تی مرۆڤایه‌تی و تاكه هێزه كه‌توانیویه‌تی ئه‌و تیرۆریستانه ببه‌زێنی و له‌ناویان ببات.
له‌هه‌مان كاتدا كوردستان وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و خاوه‌نی مێژوو خاك و ده‌سه‌ڵاتی سیاسین و جارێكی دیكه‌ش گه‌لی كوردستان ناتوانی له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر ژیان به‌سه‌ر ببات، له‌پێناو رزگاری و ئازادی باشووری كوردستان هه‌زاران شه‌هیدمان داوه، بۆیه كاتی خۆیه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی گه‌لی كوردستان گشتپرسی بكات و بڕیار له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هه‌نگاونان بۆ دامەزراندنى ده‌وڵه‌تی كوردستان بدات.
- مردن و رووره‌شی بۆ تیرۆریستانی داعش و دوژمنانی كوردستان.
- سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
26 / 6 / 2016
هه‌ولێر - باشووری كوردستان
