كۆچه‌ریان و خه‌ڵكى گونده‌ سنوریه‌كانى سیده‌كان له‌ترسى بۆردومانى ئێران ناوچه‌كه‌ جێده‌هێڵن

كۆچه‌ریان و خه‌ڵكى گونده‌ سنوریه‌كانى سیده‌كان له‌ترسى بۆردومانى ئێران ناوچه‌كه‌ جێده‌هێڵن
بۆردومانى ئه‌مڕۆى تۆپخانه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران، له‌ناوچه‌ سنووریه‌كانى سیده‌كان، بوته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كۆچه‌ریان و گوند نشینه‌كان ناوچه‌ جێبهێڵن.

كاروان كه‌ریم خان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان، رايگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ تۆپخانه‌كانی ئێران به‌سه‌ختى بۆردومانی ناوچه‌ سنووریه‌كانى سیده‌كان كردو تا دواى نبوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو به‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لاى خه‌ڵكى گونده‌كانى برادۆست و كۆچه‌رى و جوتیاران دروست بووه‌و چه‌ندین گوند به‌ره‌و چۆلبون ده‌چن و هه‌روه‌ها كۆچه‌ریانیش ناوچه‌ كوێستانیه‌كان چۆڵ ده‌كه‌ن و بۆ دواوه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان گوتیشى، ئه‌و ناوچانه‌ى بۆردومان كراون بریتى بوونه‌ له‌ بیركه‌مه‌و به‌ربزین و ده‌رهۆڵه‌و بنپه‌رێز و به‌نێ و چه‌ندین شوێنى دیكه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئاگر له‌و ناوچانه‌ كه‌وتۆته‌وه‌و روبه‌رێكى زۆرى ژینگه‌ سوتاوه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ زیانى گیانى به‌دواوه‌ نه‌بووه‌و تیمه‌كانیشمان له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو به‌هاناوه‌چوونى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ و له‌نزیكه‌وه‌ش سه‌ردانى شوێنى بۆردومانه‌كانمان كردووه‌.












باسنیوز
Top