یه‌كێتی و گۆڕان فراكسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان دروستده‌كه‌ن
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنهكانییان له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردرا له‌پێناو یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌ر دوو فراكسیۆن له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان و پرسه ناوخۆییه‌كان، فراكسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا دروستبكرێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هه‌ر كارێك له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیاندا بێت له رێگه‌ی ئه‌و فراكسیۆنه هاوبه‌شه‌وه بكرێته پرۆژه‌و پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی بكرێت تا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن و كاری له‌سه‌ر بكرێت.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ردوولا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامداو تێیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر دروستكردنی فراكسیۆنێكی هاوبه‌ش كرده‌وه.
باسنيوز
