ئێوارە خوانێکی ڕەمەزانی تەواوی پێکھاتە ئایینییەکانی کوردستان کۆدەکاتەوە
لە ئێوارە خوانەکە دا، کە ئێوارەی شەممە 25\6\2016 لە ھوتێلی (رۆتانا) لە ھەولێر سازکرا، پارێزگاری ھەولێر و تەواوی پێکھاتە ئایینییەکانی کوردستان ئامادەبوون و بەم بۆنەیەوە ھەر یەکە وتارێکیان پێشکەش کرد و تیایدا ئەو پێکەوەژیانە ئایینییەیان بەرز نرخاند، کە لە کوردستان لە ئارادا ھەیە و ئومێدی بەردەوامییان بۆ خواست.
لەو مەراسیمەدا تەواوی پێکھاتە ئایینییەکان، ھەر یەکەی بە شێوەی خۆیان، نزایان بۆ پێشمەرگە کرد و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.
لە مەراسیمەکە، هەریەک لە نوێنەری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلام لە کوردستان، نوێنەری جولەکەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، زەردەشتییەکان، ئێزیدییەکان، مەسیحییەکان، کاکەییەکان، سابیئەی مەندایی، بوییھییەکان بەشدار بوون.
باسنیوز
