سعوود مەلا: هێشتا ڕێككه‌وتن نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێشمەرگەی رۆژئاوا بگه‌ڕێنه‌وه‌

سعوود مەلا: هێشتا ڕێككه‌وتن نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێشمەرگەی رۆژئاوا بگه‌ڕێنه‌وه‌
سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان -سوریا ئەو نوێنەرانە ھیچ بڕیاربەدەست نین وتەنھا لێدوان دەدەن وتاوەکو ئێستا ھیچ رێککەوتنێک بۆ گەرانەوەی پێشمەرگەکانیان نەکراوە.

سکرتێری پارتیی دیموکراتی کوردستان سوریا (سعود مەلا) راگەیاند، "ھەوڵی بەردەوام دەدەن بۆ ئەوەی پێشمەرگەکانی رۆژئاوای کوردستان کە 5ھەزار پێشمەرگە ده‌بن، بگەڕێنەوە بۆ رۆژئاوا، به‌ڵام هێشتا ھیچ رێککەوتنێک نەکراوە، هه‌ڵبه‌ته‌ پەیەدە پێیوایه‌ هه‌ركه‌ پێشمەرگە بگەڕێنەوە، شەڕی براکوژی ڕوو دەدات!، ئێمەش نامانەوێت شتی وا ڕوو بدات.''

نوێنەرانی کانتۆنەکانی پەیەدە لە ھەرێمی کوردستان باس لەوە دەکەن، لە نێوخۆیاندا رازی بوونە پێشمەرگەکانی رۆژئاوا بگەڕێنەوە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، بەڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن، پێویستە وەکو پۆلیسی ھاتوچۆ بگەڕێنەوە،.

(سعوود مەلا) له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ، ''خەڵکی رۆژئاوای کوردستان داوا دەکەن ئەو پێشمەرگانە بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی پارێزگارییان لێ بکات و، ڕووبەڕووی دوژمن ببێتەوە، بەڵام پەیەدە رێگری دەکات.

(مەلا) جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌، ''نوێنەرانی کانتۆنەکانی پەیەدە لە ھەرێمی کوردستاندا، ھیچ بڕیارێکیان بەدەست نییە، تا باسی گەڕانەوەی پێشمەرگەکانی رۆژئاوا بکەن و، ئەوان تەنھا لێدوان دەدەن؛ بڕیار به‌ده‌ست پەیەدەوه‌یه‌وه‌ نه‌ك ئه‌و نوێنه‌ر و كه‌سانه‌وه‌. رێککەوتنیش لەگەڵ ئێمەدا دەکرێت، بەڵام هێشتا ھیچ رێککەوتنێک نەکراوە.''
Top