بەڕێوەبەری فەرمانگەی باری شارستانی كەركوك كوژرا
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەپۆلیسی كەركوك راگەیاند"كەمێك پێش ئێستا لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە لە نزیك گەرجی بەغدا تەقە لە ئۆتۆمبێلی موقەدەم (حاتم كەریم حەمدانی) بەڕێوەبەری فەرمانگەی باری شارستانی كەركوك كە بەڕەگەز عەرەبە كراوەو بەسەختی برینداریان كردوە".
ئەو سەرچاوەیە كە داوایكرد ناوی نەهێنرێت، وتیشی"دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، موقەدەم حاتەم گیانی لەدەستداو لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە".
لایخۆیەوە عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوەو رایگەیاند"رووداوكە لە نزیك گەراجی بەغدا بووەو لەئۆتۆمبێلەكەشیدا خێزانی موقەدەم حاتم- لەگەڵیدا بووە، بەڵام سەلامەتەو بریندارنەبووە".
