له هه‌ولێر زياتر له 250 كه‌س به تۆمه‌تى بازرگانيكردن به مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگيركراوون
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا كه به بۆنه‌ى رۆژى جيهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، هێزه ئه‌منييه‌كان له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر توانيويانه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه 277 كه‌س به تۆمه‌تى به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگير بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به بڕ و جۆرى ئه‌و ماددانه‌ى ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيراوه، له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌و ماوه‌يه‌دا..
9:500 كيلۆگرام تلياك.
5:500 كيلۆگرام شيشه.
5:500 كيلۆگرام حه‌شيش.
200 گرام هێرۆيين.
هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌يه‌دا توانراوه 79000 دانه حه‌بى جۆراو جۆرى سڕكار ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيراوه.
