په‌كه‌كه گیان و سه‌روماڵی گوندنشینانی به لاوه گرینگ نییه
(كاروان كه‌ریم خان) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان رایگه‌یاند، "به‌هۆی كێشه‌ی سنووری و هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووره‌كه، زیاتر له سه‌د گوندی شاره‌دێی سیده‌كان ئاوه‌دان نه‌بوونه‌ته‌وه و تا چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، به‌هۆی بوردوومانه‌وه زیانی زۆر به‌ر دانیشتووانی ناوچه‌كه كه‌وتووه.''
(كاروان كه‌ریم خان) گوتیشی، "ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سنووره‌كه هیچ گفتوگویه‌كی راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان -په‌كه‌كه-دا نییه، به‌ڵام چه‌ندین جار له رێگه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه و خه‌ڵكی ناسراوه‌وه، هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌مان ئاگادار كردووته‌وه تا هه‌ر هیچ نه‌بێت له پێناو پاراستنی گیان و سه‌روماڵی گوندنشینان و وه‌ك هه‌نگاوێكی كوردانه له سنووری حه‌ره‌می گونده‌كان دوور كه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته ئامانجی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، به‌ڵام هیچ سوودی نه‌بووه و په‌كه‌كه هیچی جێبه‌جێ نه‌كرد.''
به هۆی ئه‌وه‌وه كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه باره‌گاكانیان له گونده‌كانه‌وه نزیكن و له زۆر كاتیش‌دا تێكه‌ڵ به گوندنشینان ده‌بن، ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌وانی لێن، ده‌بن به ئامانجی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیا و له ئاكامدا ئه‌وه‌ی زیانبار ده‌بێ خه‌لكی سڤیلی باشووری كوردستانه.
ته‌نیا له سنووری شاره‌دێی سیده‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێریش، 89 گوند به هۆی ئه‌وه‌وه كه په‌كه‌كه بووه به هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ریانه‌وه، ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه.
