دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ھێرشکردنە سەر رووداو ئیدانە دەکات
ئەمەیش دەقی پەیامەکەیە:
دوای ئەوەی شەوی ٢٥/٦ ھێرش کرایە سەر بارەگای سەرەکیی دەزگای میدیایی رووداو و بووە ھۆی برینداربوونی چەند پاسەوان و کارمەندێکی ئەو کەناڵە، ئێمە لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ وێڕای ئیدانەکردنی ئەو ھێرشە و کردەوە تێکدەرانەیە، پێمان وایە ھێرشکردنە سەر ھەر دامودەزگا و کەناڵێکی راگەیاندن، ھێرشکردنە بۆ سەر ڕای ئازاد و کاروانی ڕاگەیاندن و رۆژنامەگەری، ھەروەھا پێمان وایە ھەوڵێکی ئاژاوەگێڕییە بۆ سەر دەزگایەکی مەدەنی و ڕاگەیاندن و ئاساییش و ئارامیی ھەرێمی کوردستان، بۆیە ھیوادارین ھەرچی زووە ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا و بە سزای خۆیان بگەن، ھەروەھا ھیوادارین بریندارانیش زوو چاک ببنەوە و بگەڕێنەوە ناو کەسوکاریان.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
٢٥/٦/٢٠١٦
