مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڕیاری لەبارەی پەیامەکەی بارزانی دا
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە کە ئەمڕۆ شەممە 25\6\2016 بڵاو کراوەتەوە ، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، یەکێتی لەگەڵ ڕیفراندۆم دایە و ڕیفراندۆم بە مافی دیموکراسیی گەلی کوردستان دەزانێت، بەڵام لەم دۆخەدا پێویستە کۆدەنگی لەسەر بێت. ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/6/2016 به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی خرانه‌به‌ر باس، پاش تاوتوێ و گفتوگۆی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیاری پێویست له‌باره‌یانه‌وه دران:
له‌باره‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی رۆژی (23/6/2016) به‌رێز مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی ریفراندۆم و بانگهێشتكردنی حزب و لایه‌نه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه؛ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه, مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جه‌خت له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی پێشووی ده‌كاته‌وه, كه ریفراندۆم مافی دیموكراسی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای گه‌لی باشوری كوردستانه، به‌ڵام له‌م دۆخه سیاسیه‌ی عیراق و ناوچه‌كه‌و كوردستاندا. له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ریفراندۆمه‌كه كۆده‌نگی گه‌ل و لایه‌نه سیاسیه‌كانی له‌سه‌ر بێت, له‌م باره‌یه‌وه یه‌كێتی بڕیاری به‌رپرسیارانه‌ی دا.
سه‌باره‌ت به پرسی كه‌ركوك-یش مه‌كته‌بی سیاسی جه‌ختی له سیاسه‌تی نه‌گۆڕاوی له‌مێژینه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و به‌ڕێز پارێزگاری كه‌ركوك پابه‌ند ده‌بێت به‌بڕیاره‌كانی دوایین كۆنگره و سیاسه‌تی راگه‌یه‌نراوی یه‌كێتی , كه كه‌ركوك, به‌شێكی كوردستانه و ده‌بێ ماده‌ی (140) جێبه‌جێ بكرێ.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌كته‌بی سیاسی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه یه‌كێتی وه‌كو هێزێكی دیموكرات له‌باشوری كوردستان ده‌رگای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسی و ڕه‌وته‌كان كراوه‌یه، بۆ یه‌كگرتنه‌وه و به‌هێزكردنی سه‌نگه‌ری دیموكراسی و مه‌ده‌نی له‌كوردستاندا. یه‌كگرتنه‌وه‌ی لایه‌نه دیموكرات و عه‌داله‌تخوازه‌كانی كوردستانیش, ده‌سته‌به‌ری باشتر به‌دیهێنانی مافه دیموكراسی و مه‌ده‌نی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
باس‌نیوز
