چاودێرانی سیاسی: پەیامی سەرۆک بۆ دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی و ڕیفراندۆم، ئومێدبەخشە
"كۆده‌نگی نیشتمانی زۆر پێویسته ئەوسا و ئێستاش"
(سه‌رۆك بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە، بۆ ئێمە لەم قۆناغەدا هیچ ئامانجێك لە مافی چارەنووس و سەربەخۆیی بەرزتر و پیرۆزتر نییە، ناشبێت ڕێگە بدەین ئەم پرسە چارەنووسسازە بكرێتە قوربانیی ناكۆكی و ململانێی ناوخۆیی، بۆیە داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییە كوردستانییەكان دەكەم لە زووترین كاتدا ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتمانی لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و، هەنگاوی یەكەم ئەوەیە لەگەڵ بەغدا بكەوینە گفتوگۆی ڕاشكاوانە و برایانە؛ كه‌سایه‌تی و شاره‌زایانی بواری سیاسەتیش ده‌ڵێن په‌یامه‌كه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) له‌كاتێكی باشدایه و هیچ ده‌رفه‌تێكی تر له به‌رده‌می حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان نیه جگه له كۆبوونه‌وه و دانیشتن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، بۆ گشت پرسێک؛ ئەگینا گەر بێتت ده‌رفه‌تێك بێته پێشه‌وه، لە کیسی دەدەن.
(د. مه‌حموود عوسمان) كه‌سایه‌تیی سیاسی كورد له م باره‌یه‌وه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:"كۆده‌نگی نیشتمانی زۆر پێویسته ئەوسا و ئێستاش؛ چونكه هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستی حزبه‌كانه، ئه‌گه‌ر بتوانن له یه‌ك به‌ره‌دا بن وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ره‌ی كوردستانیمان هه‌بوو، به یه‌كه‌وه كار بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و هه‌موو شتێك بكه‌ن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی بكه‌ن له‌گه‌ل به‌غدا و ده‌ره‌وه، زۆر باشه؛ به‌ڵام به داخه‌وه وای لێ نه‌هاتووه؛ خۆی ئه‌و داوایه‌ی (كاك مه‌سعوود) باشه بۆ كۆبوونه‌وه به‌ڵام وا دیار هێشتا زه‌مینه خۆش نییه و ده‌بێت زه‌مینەکە خۆش بكرێت وه‌ك ده‌بیسین. یه‌كێتی نازانم چ ڕایه‌ك ده‌دات و گۆڕان ڕایه‌ك و ئیسلامییه‌كانیش نه‌وعێك د‌ڵێن بۆیه ده‌بێت كێشه‌كان چاره بكرێن."
(د. مه‌حموود) ڕاشیگه‌یاند: "ئومێده‌وارم به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت لایه‌نه‌كان بتوانن به یه‌كه‌وه دابنیشن، كێشه‌ی نێوان خۆیان و، کێشەی تریش چاره‌سه‌ر بكه‌ن و، خه‌ریكی ڕیفراندۆم و بابه‌ته چاره‌نووسسازه‌كان بن سه‌باره‌ت به میلله‌تی كورد، چونكه هیچ ڕیگایه‌كی تر نییه، هه‌ر ده‌بێت له ئه‌نجامدا به یه‌كه‌وه دابنیشن فكرێك له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌م میلله‌ته بكه‌نه‌وه؛ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سك بخه‌نه لاوه، ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن و، ڕەنگە ده‌رفه‌تێكیش بێته پێشه‌وه، لە کیسی بدەن."
"هەلێکی مێژووییمان بۆ هەڵکەوتووە"
(د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرەو) مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای بواری زانسته سیاسییه‌كان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ده‌یبینین ئێستا زۆر خێران و كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر كوردستان و، ئه‌گه‌ر كوردستان ئاماده نه‌بێت بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان، پێم وایه ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئێستایشمان لە کیس دەچێت؛ جگه له‌وه‌ش هەلێکی مێژووییمان بۆ هەڵکەوتووە بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو وه‌ربگرین، بۆیه پێویست ده‌كات ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له داواكاری و هه‌ڵوێستهی جارانیان بن؛ هه‌موو لایه‌ك سازش بكەن له‌سه‌ر به‌شێك له داواكاریه‌كانیان؛ خۆ ئەوە دۆڕان نییە، قازانجی گه‌ڵی كوردستانی تێدایە؛ خۆ حزبه كوردستانیه‌كانیش هەر بۆ ڕزگاركردنی كوردستان و، بەختەوەرکردنی خەڵکەکەی دامەزراون."
(عبدولحه‌كیم خه‌سرەو) گوتیشی:"پێم وا نییه دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ڕێككه‌وتن له‌م قۆناغه‌دا ته‌نازول بێت یاخود شكست بێت بۆ هیچ لایه‌نێكی سیاسی كوردستان؛ بۆیه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتن زۆر زۆره له‌سه‌ر گشت پرسه‌كان به تایبه‌ت پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان كه خالی زۆر ئه‌سته‌می تێدا نییه و ئێستا ده‌كرێت پێداچوونه‌وه به‌و بیرۆكانەدا بکرێتەوە."
(خه‌سرەو) ئاماژه‌شی دا: "ئه‌وه‌ی له هه‌مووی گرنگتره ئێستا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل به‌غدایه و كورد چی پێیه له‌گەڵ به‌غدا دابنیشێت و له‌گه‌ڵیاندا گفتوگۆ بكات كه خاڵی سه‌ره‌كییه؛ خۆی داواکەی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ دانیشتن مانای وایه بێ‌ئومێد نه‌بن؛ واتە ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌ست پێ بكات تا هه‌موو لایه‌نە سیاسییه‌كان بێن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و قسه بكه‌ن.
KDP
