پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان دەستیان بە كێوماڵكردنی حەوزی حەمرین كرد

پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان دەستیان بە كێوماڵكردنی حەوزی حەمرین كرد
ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان، لە حەوزی حەمرین دەستیان بە كێوماڵكردنی ناوچەكە كرد بۆ نەهێشتنی تیرۆریستانی داعش، بەرپرسێكی پارتییش رایدەگەیەنێت، دوای شكستنیان لە فەلوجە، ژمارەیەك تیرۆرست گەییشتوونەتە حەوزی حەمرین.

(كەمال ئیبراهیم)، بەرپرسی رێكخستنەكانی پارتی لە ناحیەی قەرەتەپە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند: "دوای شكستنی چەكدارانی داعش لە قەزای فەلوجە، لە ئێستادا ژمارەیەك چەكداریان گەییشتوونەتە سنووری قەرەتەپە و حەوزی حەمرین، كە مەزەندە دەكرێت ژمارەیان نزیكەی سەد چەكدار بێت و چەكی جۆراوجۆریان پێیە، ناوە ناوەیش كردەی تیرۆرستی لە سنورەكە ئەنجام دەدەن".

(ئیبراهیم) گۆتیشی: "دوێنێ هێزێكی زۆری ئەمنی و سوپای عێراق گەییشتوونەتە سنووری ناحیەی قەرەتەپە و ئەمڕۆ بە هاوكاریی هێزی پێشمەرگە، دەست بە كێوماڵكردنی حەوزی حەمرین دەكرێت بۆ ئەوەی لە تیرۆرستان پاك بكرێتەوە، ئۆپەڕاسیۆنەكەیش هاوبەشە، چونكە هێزە عێراقییەكان بە بێ پێشمەرگە ناتوانن كارە ئەنجام بدەن".









KDP
Top