پێنج ھەزار خێزانی ژێر دەسەڵاتی داعش خۆیان دەگەیەننە کەرکووک
رۆژی شەممە 25ی حوزەیرانی 2016، عەممار سەڵاح، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی کەرکووک ڕاگەیاند" لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کۆی ئەو خێزانانەی، کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە باشوور و رۆژئاوای شاری کەرکووک ھەڵھاتوون و خۆیان گەیاندووتە نێو شاری کەرکووک، دەگاتە پێنچ ھەزار خێزان".
عەممار سەڵاح ئاماژەی بەوە کرد، کە بەشێکی زۆری ئەو ئاوارانە لە کەمپەکانی (یەحیاوە، نزراوە و باوە) نیشتەجێکراون و رۆژانەش ژمارەیەک خێزان خۆیان لەژێر دەسەڵاتی داعش رزگار دەکەن.
بەهۆی ستەم و زۆرداریی و یاسا دژە مرۆڤایەتییەکانی ، هاوولاتییانی عەرەبی ناوچە داگیرکراوەکان هەوڵی خۆرزگارکردن و هاتنە کوردستانی باشوور ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، لە مانگی حوزەیرانی 2014 چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز
