حزبی شیوعی: بەشداری لە کۆبوونەوەکەی بارزانی دەکەین
لەو چوارچێوەیەدا، ئەندامێکی سەرکردایەتیی حزبی شیووعیی کوردستان دەڵێ، ئێمە پشتگیری لە ڕیفڕاندۆم دەکەین و بە پرسێکی نەتەوەیی دەزانین.
دوێنێ هەینی (24.6.2016)، هاژە شێخ سلێمان، ئەندامی سەرکردایەتیی حزبی شیوعی، ی ڕاگەیاند" "ئێمە پشتگیری لە ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم بۆ دیاریکردنی مانەوەی گەلەکەمان لەگەڵ بەغدا، یان نەمانەوە و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی دەکەین".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی حزبی شیوعی پێی وایە، پرسی ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم نابێ ببەسترێتەوە بە ناکۆکیی ناوخۆیی لایەنەکان و پێویستە هەموان پێشوازی لێ بکەن، چۆنکە پەیوەندی بە چارەنووسی گەلی کوردەوە هەیە.
هاژە شێخ سلێمان گوتیشی: "ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆیی مافی گەلەکەمان و دەبێ هەموو لایەنەکان بە گرنگییەوە بڕوانە ئەو پرسە و تیکەڵ بە ململانێ و ناکۆکیی پرسە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانی نەکەن".
باسنيوز
