لە سلێمانی 15 پاڵاوگەی نایاسایی داخران
بەختیار عەبدوڕەحمان، قائیمقامی قەزای مەركەزیی سلێمانی و سەرۆكی لیژنەی سووتەمەنیی شارەكە لەو بارەوە ڕاگەیاند، هەڵمەتی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان بەردەوامە و لیژنەكان تا ئێستا بە سەركەوتوویی چەند پاڵاوگە و كۆگایەكیان داخستووە.
گوتیشی: "لە سنووری پارێزگای سلێمانی 17 پاڵاوگەی نایاسایی هەن، كە 12یان پاڵاوگەن و 5 یان كۆگان، تا ئێستاش لە كۆی ئەو ژمارەیە 15 پاڵاوگە و كۆگا داخراون".
ڕاشیگەیاند، هەڵمەتەكمە بەردەوام دەبێت تا داخستنی سەرجەم پاڵاوگە و كۆگاكان و نوسراوەكانیش دەدەنە دادگا، چونكە پێشتر لەلایەن پارێزگارەوە مۆڵەتیان پێدرابوو كە بەپێی مەرج و ڕێنماییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە كار بكەن.
هاوکات غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، بەرهەمی ئەو پاڵاوگانە كە دەیانخستە بازاڕەوە خراپ و كوالێتی باش نەبووە، لەگەڵ ئەوەش ژینگەیان پیس كردووە.
ڕاشیگەیاند، لە هەرێمی كوردستان 400 پاڵاوكە و كۆگای سوتەمەنی هەن كە بە شێوەی نایاسایی كار دەكەن.
باسینوز
