یەکێتی و گۆڕان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و وەلانانی پارتی سەردانی بەغدا دەکەن
هۆشیار عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو، رایگەیاند: "ئەو شاندە هاوبەشە پەرلەمانی و حیزبی دەبێت، تێیدا ناوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تێڕوانینی رێککەوتنەکە لەبارەی پەیوەندی هەولێر و بەغدا و کۆمەڵێک پرسی دیکەی گرنگی نێو رێککەوتننامە هاوبەشەکە، بۆ هێز و لایەنە عێراقییەکان روون دەکرێتەوە".
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکرد، شاندەکە بەسەرۆکایەتی هەردوو سەرۆک فراکسیۆنی یەکێتی و گۆڕان دەبێت، تاوەکو ئێستاش وادەیەکی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی ئەو سەردانە دەستنیشان نەکراوە.
رووداو
