یه‌که‌مین شوێنه‌واری کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تایی کشتوکاڵی وڵاتی میسوپۆتامیا له نزیک ھه‌ولێر ده‌ستنیشانکرا
دوای ئه‌وه‌ی دوو شوێنه‌وارناسی ئیسپانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌رکرد، له سیمینارێکدا له شاری بارسێلۆنا، گوندی گرد له‌شکر له نزیکی که‌سنه‌زان و بنه‌سڵاوه‌ی ھه‌ولێر به شوێنه‌وارێکی کۆنی سه‌رده‌می کۆمه‌ڵگه کشتوکاڵییه سه‌ره‌تاییه‌کان ناسێنرا.
ھه‌ردوو پرۆفیسۆر "ئانا گۆمێز باخ" و "میکوێڵ مۆڵست" که ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌یان کردووه، ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان ڕاگه‌یاند. به پێی بابه‌تێک که گۆڤاری ھیریتاجی جیھانی بڵاویکردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت، "ئه‌و ناوچه‌یه‌ی میسۆپۆتایای سه‌روو یه‌که‌مین کۆمه‌ڵگه‌ی کشتوکاڵی له‌وێ سه‌ری ھه‌ڵداوه.
ھه‌رێمی کوردستان یه‌کێکه له سه‌رنجڕاکێشترین ناوچه‌کانی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، شوێنه‌واری سه‌رسووڕھێنه‌ری تێدایه له ١٩٩١ـه‌وه تا سێ ساڵ به‌ر له‌ئێستا تۆژینه‌وه‌ی ئه‌وتۆی تێدا نه‌کراوه، تا شوێنه مێژوویی و جوگرافییه‌کانی ده‌ستنیشان بکات، به‌ڵام ئێستا چه‌ند تیمێکی ئه‌مریکی و به‌ریتانی کاری تێدا ده‌که‌ن.
تۆژینه‌وه‌که به ھاوکاریی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجام دراوه.
