تابلۆ جوانەکانی هەڵەبجە بە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن
عەبدوڵا نەوڕۆڵی، پارێزگاری ھەڵەبجە ڕاگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ نووسراوی کردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تاوەکو ڕەزامەندیی دەرببڕن بۆ دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگاکە، ”ئەگەر ڕەزامەندیمان وەرگرت دەست دەکەین بە دابەشکردنیان".
عەبدوڵڵا نەوڕۆڵی هەروەها رایگەیاند، کە بەشێک لە تابلۆکان، (ژمارە جوانەکان)، لە رێی زیادکردنی ئاشکراوە دەفرۆشرێن و پارەکەشی ”بۆ پرۆژەکانی هەڵەبجە تەرخان دەکرێت“.
باسنيوز
