دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

دابەشكردنی مووچە بەردەوامە
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە موچەی مانگی ئایاری ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئەمڕۆ موچەی مانگی ئایاری دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت و ڕۆژی شەممەی داهاتووش ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ موچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا تەنها موچەی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەکانی زێرەڤانی و هێزی ئامادە دابەش کراوە و وەزارەتی دارایی هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی تر دیاری نەکردووە.
Top