وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی نۆ دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی نۆ دەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاگاداری خوێندکارانی پۆلی نۆ دەکاتەوە بەوەی کە پێشتر داوای وەڵامی ڕاستی تاقیکردنەوەکانیان کردبوو، دەڵێت پرسیارەکانی پۆلی نۆ لە پەروەردە دانەنراون تا وەڵامەکانیان ڕابگەیەندرێت.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێ " پرسیارى زۆرمان لێ دەکرێت کە بۆچى هاوشێوەى قوتابیانى پۆلە دوانزەکان، وەڵامى پرسیارى تاقیکردنەوەکانى کۆتایی ساڵى پۆلە نۆیەکان بڵاو ناکەینەوە، ئەبێت ئەوەتان پێ ڕابگەیێنین کە "پرسیارى تاقیکردنەوەى پۆلە نۆیەکان لە لایەن پەروەردە گشتییەکانى پارێزگاکانى خۆیانەوە ئامادە دەکرێت و وەڵامى پرسیارەکان لە وەزارەت نین تا بڵاویان بکەینەوە."
پێشتر وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دوای هەموو تاقیکردنەوەیەکی پۆلی ١٢ بەهەردوو بەشی زانستی و وێژەیی وەڵامی ڕاستی پرسیارەکانی بڵاودەکردەوە بۆ خوێندکاران.
Top