پۆلیسى سلێمانی: کچێکى گەنج لە سلێمانى خۆى کوشت

پۆلیسى سلێمانی: کچێکى گەنج لە سلێمانى خۆى کوشت
پۆلیسى سلێمانى ڕاگەیاند، کچێک لە گەڕەکى ئاشتى لە شارى سلێمانى خۆى کوشت.

پۆلیسى سلێمانی ئەمشەو ٢٣ى حوزەیرانى ٢٠١٦ لە گەڕەکى ئاشتى ئەو کچە بە چەکى جۆرى دەمانچە خۆى کوشتوە.

بە وتەى پۆلیس، تا ئێستا هۆکارى خۆ کوشتنەکە دیار نییە و دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەى.

بەپێی زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تی ئەو کچە ناوى (هـ.ع)یە و تەمەنى ١٧ ساڵە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ٢٠ ڕۆژى ڕابردوودا لە هەرێمى کوردستان ٢٢ کەس خۆیان کوشتووە یان کوژارون.
Top