بڕیاری لەسێدارەدان بۆ تاوانبارانی تەقینەوەی باڵەخانەی پارێزگای هەولێر دەرچوو

بڕیاری لەسێدارەدان بۆ تاوانبارانی تەقینەوەی باڵەخانەی پارێزگای هەولێر دەرچوو
دادگای تاوانی دووی هه‌ولێر بڕیاری له‌ سێداره‌دانی بۆ (7) له‌ تۆمه‌تبارانی کرده‌وه‌ خۆکوژییه‌که‌ی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌رکرد، هەروەها سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ 5 تاوانبار دەرکردووە.

بەپێی هەواڵێک کە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە22-6-2016 دادگای تاوانی دووی هه‌ولێر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ (7) تۆمه‌تبار و بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ (5) تۆمه‌تباری کرده‌وه‌ خۆکوژییه‌که‌ی رۆژی 19-11-2014ی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌رکرد.

بەپێی هەواڵەکە "تاوانباران پیلان داڕێژه‌ر و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ بوون و سه‌ر به‌ تۆڕێکی گرووپی تیرۆریستی (داعش) بوون له‌ شاری (که‌رکووک) و تاوانبارن به‌ئه‌نجامدانی چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی دیکەی تیرۆریستی".

تاوانباران- بڕیاری لەسێدارەدان:

1- حەسەن فازڵ عەزيز- بڕیاری له‌سێداره‌دان.2- محەممەد عەبدولحسێن عەلاوی- بڕیاری له‌سێداره‌دان.3- سه‌نگه‌ر مەجید عەبدوڵڵا- بڕیاری له‌ سێداره‌دان.4- زیدون حەموود یاسین- بڕیاری له‌سێداره‌دان.5- دڵشاد سەمین جەبار- بڕیاری له‌سێداره‌دان.6-یەحیا عەبدوڵڵا محەممەد- بڕیاری له‌سێداره‌دان.7-خالید مزاحم عەبدولكەریم- بڕیاری له‌سێداره‌دان.

تاوانباران- بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی:

1- محەممەد حەموود یاسین- بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.2-ئەحمەد مەحموود حسێن- بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.3-جەمال مەزهەرمەسعود- بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.4-ئەحمەد عەدنان حەسەن- بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.5- محەممەد بورهان كەریم-بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.

رۆژی 19-11-2014 له‌ رێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کرده‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له‌ نزیك باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدرا کە رێکخراوی داعش بەرپرسیارەتییەکەی گرتە ئەستۆ و دواتر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ران و پیلانداڕێژه‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ "تیرۆریستییەی‌" راگه‌یاند.
Top