گرووپێکی یەپەگە خۆیان ڕادەستی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا كرد
بە گوێرەی زانیاری لە سەرچاوەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان، ٦٠ کەس لە هێزەکانی یەپەگە کە گەریلای بەشە جیاجیاکانی کوردستانی تێدایە، وەک ناڕەزایەتی لە هەمبەر سیاسەتی یەپەگە، هەڵاتن و خۆیان تەسلیم بە هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژئاوا کرد.
ئەو کەسانە، بوونی ژمارەیەکی زۆری عەرەب و سریانی و تورکمان لە ڕێزەکانی یەپەگە و هەژموونیان بەسەر سیاسەتەکانییەوە و هەروەها کاڵبوونەوەی خەباتی کوردستانیی ئەو ڕێکخراوەیان بۆ هۆکاری سەرەکیی جیابوونەوەیان لە یەپەگە دانا.
