حەشدی شەعبی لە خورماتوو چەند تاوانێکی تر ئەنجامدەدات
لەبارەى ئەو روداوانەوە، سەرچاوەیەك لە پۆلیسی خورماتو رایگەیاندووە؛ شەوی رابردوو چوار هاوڵاتی عەرەبی سوننە، كە سیانیان بران، لە گەڕەكی عەسكەریی، لە لایەن چەكدارانی حەشدی شەعبییەوە رفێنراون، دواتر دوای تێپەڕبوونی چوار سەعات لە رفاندنیان، یەکێکیان ئازاد كراون، بەڵام دوانەكەی دیکەی بێ سەروشوێنن.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە کە لەلایەكی دیکەوە، ئێوارەی دوێنێ سێ شەممە كارمەندێكی نەخۆشخانەی خورماتو لەناو دەرمانخانەكەیدا لەلایەن چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی كوژرا و كەسێكی دیكەش لەو قەزایە بریندار كرا.
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەپێی نوێترین ڕێککەوتن کە لە نێوان بەرپرسانی یەکێتی و حەشدی شەعبی واژۆ کراوە، دەبێت هیچ ئالۆزیەک لەنێو شار دروست نەبێ و بە یەکەوە شارەکە بپارێزن، بەڵام بە پێی زانیاریەکان تاوەکو ئێستا تەنها یەک خاڵی ڕێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ کراوە.
رۆژانەهەوال
