پێشمەرگە بنکە و بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە سنووری ناوەران بۆردومان دەکات و نزیكەی 23 چەكداری داعش كوژراون

 پێشمەرگە  بنکە و بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە سنووری ناوەران بۆردومان دەکات و نزیكەی 23 چەكداری داعش كوژراون
هێزی پێشمەرگەی کوردستان بنکە و بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە سنووری ناوەران بۆردومان دەکات و بەهۆیەوە زیاتر لە 20 چەکداری ئەو رێکخراوە کوژران.



سەربەست تروانشی، بەرپرسی میحوەری ناوەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە راگەیاند، کە درەنگانی شەوی سێشەممە 21ـی حوزەیرانی 2016 فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان و تۆپخانەکانی پێشمەرگە لە گوندەکانی بایبۆخت، باریمان و خورسوباد بارەگاکانی داعشیان بە چڕی بۆردومان کرد.



بەپێی زانیارییەکان، وێڕای کوژرانی زیاتر لە 20 چەکداری ئەو رێکخراوە، کە حەوتیان نیشانەشکێن (قەناسبەدەست) بوون، پێنج تونێل و سێ کۆگای چەک و تەقەمەنی رێکخراوەکەش وێران کراون.



بە گوتەی سەربەست تروانشی، بەهۆی بۆردومانەکانەوە، چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێنراون.




باسنیوز
Top