بهغدا له رووى ئيدارييهوه تهنگ به كوردى كهركووك ههڵدهچنێت
بە پێی زانییارییەکان , ھەریەک لە عەمید سەرحەد قادر بەڕێوبەری پۆلیسی قەزاوناحییەکانی کەرکوک و عەمید کاوە بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکەی داقووق و عەمید یادگار بەرێوەبەری ئەکادیمییای پۆلیسی کەرکوک ھەوڵ دەدرێت لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە خانە نشین بکرێن.
ئەگەرچی دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک لێدوان لەسەر ئەم بابەتە نادەن، بەڵام بەفەرمی تائێستا رەتییان نەکردووهتەوە.
لەبەرامبەر ئەو ههوڵهى بهغدادا شارەزایەکی بواری ئەمنی پێی وایە حکوومەتی ناوەندی بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کار لەسەر ئەوە دەکات دەزگا ئەمنییەکان قۆرخ بکات, ھۆشداریش دەدات لەوەی ئەگەر ھاتوو سنوورێک بۆ ئەو ھەوڵانە دانەنرێن ئەوە لە داھاتوو کورد دەسەڵاتی ئەمنی لەکەرکوک لە دەستدەدات.
k24
