پێشبینی هاتنی ٢٠ هەزار ئاوارەی دیکە دەکرێ
(رزگار محه‌ممه‌د) راگەیاند،" له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به پرۆسه‌ى ئازادكردنى گونده‌كانى حاجى عه‌لى و نه‌سڕ و ده‌ورووبه‌رى له‌ماوه‌ى رۆژانى ڕابردوودا زیاتر له 3هه‌زار و 500 كه‌س ئاواره‌ى مه‌خموور بوونه و، گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپه‌كانى دیبه‌گه و ئێستایش دووكهمپ دروست ده‌كرێن یه‌كێكیان له‌لایه‌ن مانگى سوورى ئیماراتى كه 500 خیوه‌ته و، ئه‌وه‌ى دیکەیش له‌لایه‌ن رێكخراوى DRCـى نه‌رویجى كه420 خیوه‌ته شوێنێكى تریش ده‌ستنیشان كراوه بۆ ئه‌وه‌ى رێكخراوى تریش تێدا ده‌ست به‌كاربن.
( رزگار محەمەد) راشیگه‌یاند:" لەوەتەی ئاوارەکان هاتوونەتە سنووری مەخموورەوە تا ئێستا ١١ هەزار کەس هاتوون و، وا ٢٠ هەزار کەسیشی دیکەیش لەوبەری زێیەکەوەن و دەیانەوێ بێنە سنووری مەخموورەوە کە ئەمانە لهگوندهكانى حاجى عه‌لى و سه‌یداوه و سه‌ڵاحییه و گونده‌كانى سهبعاوییهكان دێن، جگه له‌و ئاوارانه له‌لاى گه‌یاره‌ش به‌پێى زانیارییه‌كانمان تیرۆریستانى داعش خۆیان به پاره خه‌ڵك له ڕووباره‌وه دهپهرێننهوه واتا خه‌لكى تریش نه‌ك ته‌نها ناوچه‌كانى سنوورى مه‌خموور كه له گه‌یاره و مووسلیش دێن به‌ره‌و مه‌خموور.
ئاماژەیشی دا:" له‌گه‌ڵ هاتنى هێزه‌كانى فرقه‌ى 15ـى سوپاى عیراقى و فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ئازادكردنى نه‌ینه‌وا زانیمان ئه‌و هه‌موو ئاواره‌یه روو له‌ئێمه ده‌كات، بۆیه زووتر له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى سه‌ربهUN و پارێزگارى هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عیراقى دانیشتنمان كرد‌و و داواكارییه‌كانمان پێیان دا و له‌گه پێشبینى هاتنى ئه‌و خهلكهى كه دێن ئیتر له‌به‌رنه‌بوونى تواناى پێویست له‌به‌رده‌ست وه‌كو پێویست نیه و به‌شێوه‌یه‌كى له‌سه‌رخۆ به‌رێوه‌ده‌چێت هه‌رجاره‌و له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانى سه‌ر به UN یان خێرخوازه‌كانه‌وه به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
