زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ ئاوارەی رۆژئاوا هاتوونەتە هەرێم

زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ ئاوارەی رۆژئاوا هاتوونەتە هەرێم
ژمارەی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی كوردستان ڕۆژ بۆ ڕۆژ روو لە زیادبوونە، كە تەنیا لە چوار مانگی رابردوودا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ ئاوارەی رۆژئاوای كوردستان هاتوونەتە كوردستان.

(شاكر یاسین) بەڕێوەبەری گشتی كۆچ‌ و كۆچبەران لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: بەردەوام ڕێژەی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری بەسەردا دێت، لە چوار مانگی رابردوودا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ ئاوارە رۆژئاوای كوردستان بەهۆی بەردەوامی ‌و گەورەبوونی شەڕی ئەو وڵاتە‌ و، كردنەوەی سنوورەكانی رۆژئاوا بەڕووی هەرێمی كوردستاندا هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، كە هەندێكیان ئاوارە بوونە، ئەوانی دیكەیش بۆ سەردان و نەخۆشی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

گوتیشی: پاش ساڵی ٢٠١١ و ئەو بارودۆخەی لە سووریا و رۆژئاوای كوردستان هاتووەتە پێشەوە ٩ كەمپ بۆ ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان لە هەرێمی كوردستان دروست كراون، كە زیاتر لە ٢٤٦ هەزار ئاوارەی رۆژئاوا لە هەرێمی كوردستان هەن، لەو ڕێژەیە ٤٠%ـی ئاوارەكان لەناو ئەو كەمپانەدان، ئەوانی دیكەیش لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین".










KDP
Top