دەمیرتاش داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵۆکانی ئازادی کوردستان دەکات
دەمیرتاش لە سەردانێکدا بۆ بروکسل، بە (بی.بی.سی) وتووە کە پەلامارەکانی تاک و کوشتنی هاووڵاتییانی سڤیل، کردەوەی تیرۆریستین. باسی لەوەش کردووە کە هیچ حزبێک بەقەت هەدەپە، ڕاستەوخۆ و بە توندی ڕەخنەی لە ڕێکخراوی تاک نەگرتووە و ئەوان داوای کۆتایی هێنان بە پەلامارە توندڕەوییەکانیان دەکەن.
جێی باسە، ڕێکخراوی هەڵۆکانی ئازادی کوردستان کە سەر بە پەکەکەن، ئەنجامدانی چەندین تەقینەوە لە ئەستەنبوڵ و شارەکانی دیکەی تورکیایان لە ئەستۆ گرتووە و ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.
KDP
